ناكۆكیه سیاسییه‌كان ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م یاسای نه‌وت و غاز له عێراق دروست ده‌كات
K24 - هەولێر
له ساڵی 2005ـەوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئەنجومەنی نوێنەران یاسایه‌ك بۆ نه‌وت و غازی عێراق ده‌ربچێت، كاری سه‌رپه‌رشتی كردنه‌كه‌شی به به‌غدا بسپێردرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بەهۆی ناكۆكیه‌كان ئەو یاسایە ئامادە نەکراوە.
پێشتر محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاندبوو، چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان دەکەن، له‌نێوشیاندا بودجه‌ی ساڵی 2023، و هه‌روه‌ها یاسای نه‌وت و غاز.
یاسای نه‌وت و غاز له خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی عێراقه‌وه له ساڵی 2005وه له كارخراوه، یه‌كێك له خاڵه دیاره‌كان رێككه‌وتنی حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
شێرزاد قاسم، کادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له لقی به‌غدا، به ماڵپەڕی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید-ی راگه‌یاند: یاساكه رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
گوتیشی: ده‌ستوه‌ردانی سیاسی هه‌یه به‌پێی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی كارده‌كات و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م یاساكه دروست ده‌كه‌ن له‌ناو په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هێزی سیاسیش هه‌ن نایانه‌وێت كێشه ئابوورییه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌تایبه‌ت رێكخستنی كاری ده‌رهێنانی نه‌وت و یاسای نه‌وت و غاز.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێویسته ئه‌م پرسە به یاسایی بكرێت، بۆ سنوورداركردنی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كه رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێرێت، بۆ دیاریكردنی فۆڕمی ئابووری عێراق، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه كه عێراق له ساڵی 2003وه هیچ پێشكه‌وتنێكی ئابووری به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان توانایان نه‌بووه ئابووری عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.
ئابووریناس نه‌بیل جه‌بار ئه‌لته‌میمی، به‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی گوت: له ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غازدا شێوازی ده‌رهێنانی نه‌وت و كانزا سرووشیتهكان رێكده‌خات كه له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی عێراق و به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن هەروه‌ها رێكخستنی داهاتی نه‌وت، ئه‌م یاساییه ده‌توانێت ناكۆكیه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات.