بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە لە پارێزگاری نەینەوا روویدا
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە لە پارێزگاری نەینەوا روویدا و سێ بوومەلەرزەش باکووری کوردستان و لوبنانی و باشووری ئێرانی هەژاند.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر 10:09 خولەك بە كاتی ناوخۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە بە دووری 39 کم لە باشووری رۆژئاوای قەزای حەزەری پارێزگای نەینەوا روویدا و دانیشتووانی ناوچەكەش ھەستیان پێكردووە.
دەستەكە هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەكە نەداوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ھەر ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزە باکووری کوردستان و لوبنانی و باشووری ئێرانی هەژاند.