ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر سه‌دان كه‌سایه‌تی رووسیادا ده‌سه‌پێنێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌ك ئاشكرایده‌كات، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر 200 دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تی رووسیادا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئیدارەی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاکێجێکی دیکەی سزا بەسەر 200 دامەزراوە و کەسایەتی باڵای رووسیادا دەسەپێنێت.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پاکێجە نوێیەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئه‌و وڵاته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و 200 دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تییه‌ی رووسیادا دەسەپێندرێن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو کەسایەتییانەش كه بڕیارە له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سزایان بەسەردا بسەپێندرێت بریتین لە پارێزگارەکان، بەرپرس و کەسایەتییە باڵاکانی ناو حکومەتی رووسیا.