وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: هیچ كه‌س دوای داگیركردنی عێراق بڕوا و متمانه به ئه‌مریكا ناكات
K24 - هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا باش ده‌زانێت هیچ كه‌س باوه‌ڕ به‌وه ناكات رۆڵی له ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی بۆڕی گازی (نۆرد ستریم)ـدا نییه."
زاخارۆڤا له به‌شێكی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مریكییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی بۆڕی نۆرد ستریم نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی سه‌یمور هێرش ڕۆژنامه‌نووسی دیار سه‌باره‌ت به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م بۆڕییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان پێیگه‌یشتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا روونیشیكرده‌وه، كێشه‌كه ئه‌وه نییه كه ئه‌مریكا ده‌بێت وه‌ڵامێكی لۆژیكی سه‌باره‌ت به پرسیارێكی یاسایی بداته‌وه "كێ له‌م ڕووداوه سوودمه‌نده؟" به‌ڵكوو كێشه‌كه له‌وه دایه ئه‌مریكییه‌كان زۆر به ئاسانی "درۆ" ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و فێڵه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا پاساوی بۆ هێرشی سه‌ر عێراق هێنایه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا توانیویه‌تی نموونه‌ی چه‌كی كۆكوژی عێراق ده‌ستبخات.
زاخارۆڤا هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند ڕووداوێكی تر و باسی له‌وه كرد له ساڵـی 2021ـدا جۆفینێل مۆیز، سه‌رۆكی هایتی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به گوله تیرۆر كران، كه گومانه‌كان سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه جارێكی تر خرایه سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له ئه‌مریكییه‌كان كرد كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی یه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌بووه.
زاخارۆڤا له كۆتایی لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا گوتی: ئه‌و رووداوانه پرسیاری ئه‌وه ده‌وروژێنن كه ئه‌مریكا چه‌نده له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری گازی نۆرد ستریم تێوه‌گلاوه؟ هه‌روه‌ها هه‌مان پرسیار دروست ده‌كات له باره‌ی تیرۆركردنی سه‌رۆكی هایتی، بۆیه ئیتر له دوای فێڵی هێرشی سه‌ر عێراق، ئایا ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی یاسایی متمانه به ئه‌مریكا بكرێت؟