ئێران له عێراقهوه ھەڕهشە لە ئەمهریكا دەكات
عەبدوڵڵاھیان: لەكاتی پێویستدا ھەموو بژاردەكان لەدژی ئەمهریكا بەكاردەھێنین
K24 - ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدهگهیهنێت، ئەگەر ئەمهریكا بیر لە بژاردەی دیكە لە دژی ئێران بكاتەوە، ئەوانیش ھەموو بژاردەكان لەسەر مێز دادەنێن.
ئەمڕۆ (چوارشەممە 22ـی شوبات / فێبرایهری 2023)، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەیدا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەكەی رایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی خۆئامادەكردن بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ڤیەننا.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەگەر ئەمهریكا رێگایەكی دیكە بگرێتەبەر و باس لە بژاردەی دیكە لەدژی ئێران بكات، ئەوانیش ھەموو بژاردەكان لە دژی ئەمهریكا لەسەر مێز دادەنێن و كاریشیان پێدەكەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک لە بەغدایە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، ئاماژهی بهوه كرد، پێشکەوتنی عێراق دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێران و ناوچەکە.
هاوکات فوئاد حوسێن گوتی: ئەنجامی کۆبوونەوەکانی واشنتنمان بۆ شاندی ئێران خستەڕوو.