جووتیار عادل: پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ به‌هێز ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت له زۆر بواردا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیش، جووتیار عادل گوتی، "خاڵی هاوبه‌ش" له‌نێوانیاندا هه‌ن و ئاره‌زوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (23ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا قسه‌یكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ به‌هێز ده‌بێت و، وڵاتانی ناوچه‌كه تامه‌زرون هاوكاری و پشتیوانی له ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و وڵاتانه و ئاره‌زوو هه‌یه رێككه‌وتنی هاوكاری و پشتیوانیكردن له بواره‌كانی ئابووری و بواره‌كانی دیكه‌شدا واژۆ بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ فه‌ره‌نسا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پته‌و له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسادا هه‌یه".
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، جووتیار عادل ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن نیشاندا و گوتی، "ئێمه‌وه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌مان له دروستكردنی بڕیار له به‌غدا ده‌وێت، شه‌راكه‌تێك بێت كه له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقدا بێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه". روونیشیكیرده‌وه، "ئێمه له‌و بڕوایه‌داین ده‌ستوور تاكه چاره‌سه‌ره بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و به‌شداری ئێمه له به‌غدا پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی بێت".
هه‌ر له‌باره‌ی گفتوگۆكانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، "خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا هه‌ن و لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ، بێگومان خاڵی ناكۆكیش هه‌ن، به‌ڵام (ته‌فاهوم) هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خاڵه ناكۆكییانه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی سێشه‌ممه (21ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندەکەی هه‌رێم بۆ به‌غدا، لەباره‌ی دوایین سه‌ردانی شاندی هه‌رێم له لێدوانێکدا بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی راگەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای رێكکەوتنە سیاسییەکەی پێکهێنانی حکومەتی سوودانی، بۆ داڕشتن و ئامادەکردنی یاسای بودجەی 2023 و یاسای نەوت و گاز و چەندین بابەتی پەیوەندیدار سەردانی بەغدای کرد و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ حەيان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، بەشێوەی گشتی لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە یاسای نەوت و گاز گفتوگۆ کرا و گفتوگۆکانیش بەردەوامیان هەیە."
گوتەبێژی حکومەتی هەرێم بە ئاماژەپێدان بە پێداگریی حکومەتی هەرێم بۆ رێکكەوتن لەگەڵ بەغدا، گوتی: "شاندی حکومەتی هەرێم بۆ تاووتوێکردنی پرسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵ لەگەڵ تیمی حکومەتی عێراق کۆبووەوە و بڕیارە تیمێکی یاسایی بۆ تەواوکردنی داڕشتنی دەقە یاسایییەکان تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە و یاسای نەوت و گاز، لەم دوو ڕۆژەدا سەردانی بەغدا بکات."
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆسیەی یاسای نەوت و گاز ئاماژەشی بەوەدا، لێکتێگەیشتنێک لەسەر بنەما گشتییەکان هەیە، بەڵام پێویستی بە گفتوگۆ و کۆبوونەوەی زیاتر هەیە و لیژنە هاوبەشەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بۆ كارپێكردن بەو لێکتێگەشتنەی نێوان هەردوولا لەسەری ڕێككەوتوون، دەستبەکار دەبێت.
گوتیشی "یاسای نەوت و گاز بۆ هەموو عێراق گرنگ و پێویستییە، چونكە سێكتەری نەوت لە عێراق گرفتی زۆری هەیە و یاساشی نییە؛ ئەم سێكتەرە ئێستا بەپێی یاسای وەزارەتی نەوت کار دەکات كە لە ساڵی 1976 داڕێژراوە. بۆیە یاسای نەوت و گاز تەنیا بۆ چارەسەرکردنی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا نییە، بەڵكوو كێشەی تەواوی عێراق چارەسەر دەکات و پێداچوونەوەش بە سێكتەری نەوتی عێراقدا دەکات."
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەو سەردانەدا بۆ بەغدا، لەگەڵ ئەلینا رۆمانسکی، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پێداگیرییان لەسەر پێویستیی چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و بەردەوامبوونی گفتوگۆکان بۆ ئەم مەبەستە کردەوە.
شاندەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ عەتوان ئەلعەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە هەنگاوەکانی داهاتووی پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.
هه‌ر له‌وباره‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، ئه‌لینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تویتێكدا هانی سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی بودجه و نه‌وت و گاز ده‌دات و سه‌ردانه‌كه‌ی به "سه‌ركه‌وتوو" ناوبردووه.
به‌گوته‌ی رۆمانۆوسكی، چاره‌سه‌كردنی "كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان"ـی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق خزمه‌ت به "به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی عێراق" ده‌گه‌یه‌نێت و، كار ده‌كات بۆ "سه‌ربه‌خۆكردنی كه‌رتی وزه" و پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.