ئەمەریکا؛ لە میانی رووماڵی رووداوێکدا پەیامنێرێک کوژرا

پۆلیسی ئەمەریکا
پۆلیسی ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، لە میانی رووماڵی رووداوێکی کوشتن لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکا پەیامنێرێک کوژرا.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، شەوی رابردوو رووداوێکی تەقەقکردن لە شاری ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆردیدا روویداوە، پاش ئەوەی پەیامنێرێکی تەلەفزیۆنی نیوز-13 بۆ رووماڵی هەواڵەکە دەچێتە شوێنەکە، تەقەکەرێک دەسترێژی گولەی کردووە و لە ئەنجامدا پەیامنێرەکە کوژراوە و کامێرامانەکەشی برینداربووە.

لەو بارەیەوە پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا دیار نییە تەقەکەرەکە نیازی کوشتنی پەیامنێرەکەی هەبووە یان تەنیا بە هەڕەمەکی تەقەی کردووە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ساڵانە زۆرترین پەلاماری چەکداریی تێیدا روودەدات، یەکێک لە هۆکارەکانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەو ئەمەریکا ژمارەی چەک لە دەستی خەڵکی سڤیل زیاترە لە ژمارەی دانیشتووان.