هەلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە کە وەزیرێک و چەند بەرپرسێکی ئێرانی هەڵگرتبوو
کەسێک گیانی لەدەستداوە و 15ـی دیکەش برینداربوون
K24 - هەولێر:
هەلیکۆپەرێکی رێکخراوی مانگی سووری ئێرانی کە حەمید سەجادی، وەزیری وەرزش و لاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەڵگرتبوو کەوتەخوارەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، هەلیکۆپتەرەکە لە یاریگەی وەرزشی بافت لە پارێزگای کرمان کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە 15 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
لەنێو بریندارەکاندا وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران و ئەندام پەرلەمانێکی ئەو وڵاتە و چوار فڕۆکەوان و چەند بەرپسرێکی دیکە هەبوون.
ئاماژە بەوەشدرا، کە هەلیکۆتەرەکە سەربە رێکخراوی مانگی سووری ئێرانی بووە و لەکاتنی نیشتنەوەدا کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە.