بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی پێنج پلەی رێختەر هاتای هەژاند

دیمه‌نی دوای بووله‌مه‌رزه‌كه‌ له‌ شاری هاتای توركیا - AFP
دیمه‌نی دوای بووله‌مه‌رزه‌كه‌ له‌ شاری هاتای توركیا - AFP

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) لە تورکیا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی پێنج پلەی رێختەر شاری هاتای لە تورکیا هەژاند.

سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو ئاماژەی بەوەشدا، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی دەفنەی سەربە هاتای بووە.

لەدوای بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ـی ئەم مانگەوە، چەندین پاشلەرزە روویانداوە و رۆژانەش لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، هەست بە بوومەلەرزەی نوێ دەکرێت.

بوومەلەرزەکەی سەرەتای ئەم مانگە بە گوڕی 7.4 به‌ پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سووریای هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه‌ لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ هه‌ستیپێكرا.

بە گوێرەی ئاماری سەرچاوە حکومییەکان لە هەردوو وڵات، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەوە، لە تورکیا و سووریا 45 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی 100 هەزار کەسیش بەهۆی بوومەلەرزەوە برینداربوونە.