فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەوروپییەكان بەفەرمی شەڕیان لەدژی ئێران دەستپێكردووە

حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران

K24 - هەولێر:

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران باسی لەوەکرد، ئەوروپا و ئەمەریكا بەشێوەی فەرمی شەڕی نەرمیان لەگەڵ ئێران دەستپێكردووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، خۆپیشاندانەكانی ماوەی رابردوو، پلانی دوژمنەكانی ئێران بووە و ئەوان ھیچ كات لەگەڵ دوژمنەكانیان لە دۆخێكی ئاساییدا نەبوون.

حوسێن سەلامی ئاشكراشیكرد كە ماوەیەكە ئەوروپییەكان بەفەرمی و بە ئاشكرا شەڕێكی نەرمیان لەگەڵ ئێران دەستپێكردووە، بەڵام بەگوتەی فەرماندەی سوپای پاسداران، دژبەرەكانیان لەو پیلانانەشدا سەركەوتوو نابن.