رووسیا: ئۆكرانیا خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆشه‌ڕی كۆماری ترانس‌نیستریا
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی کیێڤ ئامادەکاری دەکەن بۆ شه‌ڕكردن له کۆماری ترانس‌نیستریا ئه‌مه‌ش بە بیانووی ڕێگری‌کردن لە دەستدرێژیکردنی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەدا، رووسیا سەرقاڵی دروستكردنی سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هێزەکانی ئۆكرانیا و لە سنوورەکانی کۆماری ترانس‌نیستریا، هه‌روه‌ها ده‌ستیكردووه به جێگیرکردنی تۆپخانە و زرێپۆش و فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی ترانسنیستریادا .
وەزارەتی به‌رگری رووسیا، راشیگه‌یاند، ئەم جۆرە هه‌راسانكردنانه هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر هێزەکانی ئاشتیپارێزی رووسیا لە ترانس‌نیستریا.
هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زاره‌ته ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سوپای رووسیا وه‌ڵامی گونجاوی هه‌راسانكردنه‌كانی ئۆكرانیا ده‌داته‌وه له ترانس‌نیستریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، کەتیبەی "ئازۆڤ"ی نازی ئۆكرانیا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ دژی ترانس‌نیستریا .
خاکی ترانس‌نیستریا لە ساڵی 1992 سەربەخۆیی خۆی لە مۆڵدۆڤا ڕاگەیاند و ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی چەکداری لە نێوان کیشینۆڤ و تراسپۆلی پایتەختی ناوچەکە لە سەروبەندی لەناوچوونی یەکێتی سۆڤیەت، له‌سه‌دا 60 دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه پابه‌ندن به كه‌لتوور و رۆشه‌نبیری و ئابووری رووسیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
ج.ع