رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ده‌زانین كێ بۆری غازی نۆرد ستریم ی له باكووره‌وه ته‌قانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پستڕاستی ده‌كاته‌وه، ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی نۆرد ستریم 2 له باكوور، له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بووه.
ڤاسیلی نیبینزیا، نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکاندا پشتڕاستیکردەوە، یه‌كێتی ئه‌وروپا هێڵه‌كانی نۆرد ستریم 2ـی له باكووری رووسیا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌شڵێت: "گەیشتینه ئەو بڕوایه‌ی کە برۆکسل بە بێدەنگی بۆردومانی بۆری سەرەکی غازی كردووه، کە وەبەرهێنەرانی ئەوروپی پارەیان بۆ داوە، ئێستاش هەوڵدەدەن هەموو راستییەكان بشارنەوە “بۆ ئەوەی واشنتن توڕە نەکه‌ن.”
نیبینزیا گوتیشی: "زمانە ژەهراوییەکان رێک ئەوەیە کە واشنتن لە سەرەتای شەڕەکەوە به‌كاری ده‌هێنێت، بۆ لەناوبردنی رووسیا".
نوێنه‌ره‌كه‌ی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە چەواشە ناکەین بۆ باسکردنی پیلانگێڕییه‌كان، بەڵام روونە بەو بێدەسەڵاتییەمان لە بواری ئابووریدا، ملکەچی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووینه ئه‌مه‌ش لە مێژووی ئەوروپادا رووینەداوە".
نوێنه‌ره‌كه‌ی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختی له‌وه‌ش‌كرده‌وه، لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا "ئه‌سته‌مه باس لە رۆڵی سەربەخۆی یەکێتی ئەوروپا و ئەوروپا بە گشتی بکرێت".
هێڵی نۆرد ستریم 2، پڕۆژەیەکی رووسیایه بۆ دروستکردنی دوو بۆری غازی سروشتی بە درێژایی 1200 کیلۆمەتر، لە کەناراوەکانی رووسیا، لە رێگەی ژێر زه‌وییه‌وه لە دەریای باڵتیک بۆ ئەڵمانیا راكێشراوه، به گشتی ساڵانە توانای ناردنی 55 ملیار مەتر سێجا غازی هه‌یه.
ج.ع