شه‌مخانی سه‌ردانی عێراق ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاروایه به‌م زووانه، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سه‌ردانی عێراق بكات بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌مرۆ هه‌ینی ( 24 ی شوبات 2023)، ئاژانسی میهری ئێرانی رایگه‌یاند، ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌لی شه‌مخانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، به‌مزووانه به فه‌رمی سه‌ردانی به‌غدای پاته‌ختی عێراق ده‌كات و رێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته واژووده‌كات.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران، ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی میهر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، عه‌بدوڵڵاهیان و ئه‌عره‌جی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر تۆكمه‌كردنی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه به‌داخین بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌مانتوانیووه رێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌نێوان به‌غدا و تاران‌دا واژووبكه‌ین، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌مخانیدا، ئه‌وكاره ده‌كرێت.
هەفتەی رابردوو حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس کۆبووەوە و تاووتوێی پەیوەندی و دۆسییه‌ی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرد، یه‌كێك له پرسه‌كانیش لێکۆڵینەوەبوو لە تیرۆرکردنی جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و هاوڕێكانی.