ئەلینا رۆمانۆوسکی: شەڕی رووسیا - ئۆكرانیا رەنگدانەوەی بەسەر ژیانی عێراقییەکانەوە هەبووە
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی رووسیا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی عێراقییه‌كانه‌وه هه‌بووه.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌م شه‌ڕه وه‌حشگه‌راییه‌ی رووسیا بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی خۆراك له جیهاندا و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك، سووته‌مه‌نی و په‌ین ئاستی پێوانه‌یی تۆماركردووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی عێراقی و ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه هه‌بووه.
رۆمانۆوسكی راشیده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا تاكه به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی له ئۆكرانیادا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه
يصادف اليوم مرور عام على غزو روسيا لأوكرانيا. أدت الحرب الروسية الوحشية إلى تفاقم أزمة #الأمن الغذائي العالمي، وأدت لارتفاع أسعار المواد الغذائية والوقود والأسمدة. انعكس الأمر على الحياة اليومية للعراقيين والأمريكيين. روسيا هي العقبة الوحيدة أمام #السلام في #أوكرانيا. @UKRinIraq
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) February 24, 2023