پاسپۆرته‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر سادات به زیاتر له 47 هه‌زار دۆلار فرۆشرا
K24 – هه‌ولێر:
پاسپۆرتی دیپلۆماسی محه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆكی پێشووتری میسر، له خانه‌یه‌كی زیادكردنی ئاشكرای ئه‌مه‌ریكا، به‌زیاتر له 47 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
خانه‌ی زیادكردنی ئاشكرای ( هێریتگ)ـی ئه‌مه‌ریكی، رایگه‌یاند، فرۆشتنی پاسپۆرتی ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی پێشووتری میسر، دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م، مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه، كه چۆن ئه‌م پاسه‌پۆرته چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی میسر و خانه‌واده‌كه‌ی ساداتیش داوای لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.
زیادكردنه‌كه له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی خۆیه‌وه رایگه‌یاند، پاسپۆرتی تایبه‌تی سه‌رۆكی كۆچكردووی پێشووتری میسر، محه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر سادات، به به‌های 47 هه‌زارو 500 دۆلار فرۆشرا.
روقیه سادات، كچی ئه‌نوه‌ر سادات، به ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی راگه‌یاند، هیچ شتێك به‌فه‌رمی نازانێت سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی له میدیاكانه‌وه باسی لێوه ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی فرۆشتنی پاسپۆرتی باوكی، ده‌شڵێت، ئه‌و زیادكردنه چۆن گه‌یشته ئه‌و نرخه، دیاره له‌به‌ر گرنگیهكهیتی.
روقیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێمه داوا ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌و خانه‌ی زیادكرنه و هه‌روه‌ها رێشوشێنی یاسایی بگیرێته به‌ر دژی ئه‌وانه‌ی پاسپۆرته‌كه‌یان راده‌ستكردووه.
ج.ع
به‌گوێره‌ی خانه‌ی زیادكردنی (هێرتیگ)، پاسپۆرته دیپلۆماسیه‌كه‌ی سادات، ژماره 1ـی له‌سه‌ره، له 19 ئازاری 1974 ده‌رچووه، ماوه‌ی بهسهرچوونهكهشی 18 ئازاری 1981 بووه.