چەقی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیارکرا

K24 – هەولێر

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق چەقی بوومەلەرزەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی دیارکرد و رایگەیاند، تائێستا هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.

بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، چەقی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ قەزای حەزەر-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا بووە.

وەک لە راپۆرتەکەدا روونکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە  لە کاتژمێر 02:25 بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە قوڵی 5.8 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی قەزای حەزەر-ی پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق راشیگەیاندووە، لە پاریزگاکانی نەینەوا، هەولێر و دهۆک هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، بەڵام تائێستا هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.

داواش لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە هەواڵی ناڕاست بە دوور بگرن، هەر زانیارییەک هەبێت بە فەرمی رایدەگەیەنن.

.