چەقی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیارکرا
K24 – هەولێر
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق چەقی بوومەلەرزەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی دیارکرد و رایگەیاند، تائێستا هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.
بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، چەقی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ قەزای حەزەر-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا بووە.
وەک لە راپۆرتەکەدا روونکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 02:25 بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە قوڵی 5.8 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی قەزای حەزەر-ی پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق راشیگەیاندووە، لە پاریزگاکانی نەینەوا، هەولێر و دهۆک هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، بەڵام تائێستا هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.
داواش لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە هەواڵی ناڕاست بە دوور بگرن، هەر زانیارییەک هەبێت بە فەرمی رایدەگەیەنن.
