نیو ملیۆن قوتابی عێراق لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک سوودمەند دەبن
K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی خۆراك به هاوكاری رێكخراوی یونسێف له قوتابخانه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت و له سه‌ره‌تادا نزیكه‌ی نیو ملیۆن قوتابی قوناخی بنه‌ڕه‌تی سوودمه‌ند ده‌بن، تا ساڵی 2026 ژماره‌كه بۆ 9 ملیۆن قوتابی به‌زر ده‌بێته‌وه.
كه‌ریم سه‌ید، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگەیاند، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دابینكردنی خۆراك له قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی نیو ملیۆن قوتابی له كۆی 1248 قوتابخانه سوودمه‌ند ده‌بن.
ئاماژەی بەوەشکردووه، ئه‌م پڕۆژەیە لە دامەزراندنی هەزاران هێزی مرۆیی بە پشتبەستن بە دابینکردنی کەلوپەلەکانی سەبەتەی خۆراکی تایبەت و بوژاندنەوەی بازاڕە ناوخۆییەکان لە قەزاكان رۆڵی ده‌بێت. بەتایبەتی لە ساڵی 2022دا نزیکەی سێ هەزار بێکار لە هەردوو رەگەز لە ناوچە هەژارەکان دامەزراون.