رووسیا: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی چین بۆ ئاشتی دەکەین
K24 – هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردەوە، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی چین بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا دەکەن و پێزانیان بۆ رۆڵی پەکین هەیە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، بڵاویشیکردەوە، مۆسکۆ پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، بەتایبەت ئەو یاسایانەی باس لەوەدەکەن نابێت ئاسایشی هیچ دەوڵەتێک لەسەر حسابی دەوڵەتێکی دیکە بەهێزبکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا باسی لەوەشکرد، وایدەبینن سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتێکی دیکە لەدەرەوەی چوارچێوەی یاساکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشێلکارییە.
ئەوەشیخستەڕوو، مۆسکۆ ئامادەیە ئەو ئامانجانەی بە هێز و ئۆپهراسیۆنی سەربازی بەدەستی دەهێنێت، لەڕێگەی دیبلۆماسییەوە بەدەستیبهێنێت.
لهمبارهیهوه لە ساڵڕۆژی دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، سكرتێری گشتی پهیمانی ناتۆ دوێنێ رایگهیاند، دەستپێشخەری ئاشتی چین بۆ قەیرانی ئۆکرانیا پشتپێبەستراو نییە، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیوە سەرکۆنەی ئەو جەنگەی نایاساییەی ئۆکرانیا بکەن و واژووی هاوڕێیەتی درێژخایەنییان لەگەڵ رووسیادا هەیە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.