گروپی ڤاگنەری رووسی کۆنتڕۆڵکردنی گوندێکی دیکەیان لە ئۆكرانیا راگهیاند
K24 - هەولێر:
گروپی ڤاگنەری رووسی کۆنتڕۆڵکردنی گوندێکی دیکەیان لە نزیک باخمووت له ئۆكرانیا راگەیاند.
یێڤگێنی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەری سەر بە رووسیا ئاشکرایکرد، هێزەکانیان توانیویانە گوندی یاهیدنێ لە باکووری شاری باخمووت کۆنتڕۆڵ بکەن.
دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی سەر بە رووسیا لە هەرێمی دۆنێتسک رایانگەیاند، بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ڤاگنەر، هێزەکانی ئۆکرانیا بەنداوێکیان لە باکووری باخمووت تەقاندەوە.
لهلایهكی دیكهوه ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردهوه، بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن هێزەکانی گروپی ڤاگنەری رووسی، یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر چەند دامەزراوە و کەسایەتییەکی سەر بەو گروپەدا سەپاند.
یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایکرد، هەشت کەسایەتی و حەوت دامەزراوەی پەیوەندیداریان بە گروپەکە خستووەتە لیستی سزاکانیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی سامانەکانیان و قەدەغەی گەشتکردن.
ڤاگنەر، گرووپێکی سەربازیی سەربەخۆی رووسییە و بەگرێبەست شەڕ بۆ حکومەتی رووسیا دەکەن.