حکومەتی سلڤادۆر گەورەترین زیندانی بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و تیرۆریستان دەکاتەوە
K24 - هەولێر:
حکومەتی سلڤادۆر بڵاویکردەوە، کە گەورەترین زیندانی لە جیهاندا لە رووی ڕووبەر و باڵەخانەوە لەو وڵاتە کرایەوە.
حکومەتی سلڤادۆر راشیگەیاند، زیندانەکە بە جۆرێک دروستکراوە کە توانای لەخۆگرتنی 40 هەزار زیندانی هەیە و زۆرینەی زیندانییە ترسناکەکانی سلڤادۆر بۆ ئەو زیندانە دەگوازرێنەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، زیندانەکە ناوی راگرتنی تیرۆرە و ئەو زیندانییانەی تێدەکرێت کە بەتۆمەتی تیرۆر و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر حوکمدراون.
ئەمە لەکاتێکداتە، حکومەتی سلڤادۆر لەماوەی رابردوودا هەڵمەتێکی فراوانی بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەستیپێکرد و تا ئیستاش نزیکەی 65 هەزار کەسی دەستگیرکردووە.