فڕۆکەیەکی ئەمەریکی دەکەوێتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیان لەدەستدەدەن

فڕۆکەی فریاکەوتن
فڕۆکەی فریاکەوتن

K24 - هەولێر:

یەکەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی فریاکەوتنەوە لە ویلایەتی نێڤادای ئەو وڵاتە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

یەکەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمەریکی باسی لەوەشکرد، فڕۆکەکە لە ئەرکێکدا بووە لە سنووری نێڤادا و ئەمەریکا و سەرنشینەکانیشی تێکڕا دکتۆر و پەرستار بوون و پاش تێکشکانیشی سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیانلەدەستداوە.

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا هیچ هۆکارێکی روون بۆ تێکشکانی فڕۆکەکە نییە بەڵام پێشبینی دەکەن هۆکاری کەوتنەخوارەوە زریانی بەفر بووبێت.