زیلێنسکی: ئاستی بینینم زۆر كه‌مبووه
K24 - هەولێر
سەرۆکی ئۆکرانیا، رایگەیاند، دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا، توانای بینینی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووە.
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ته‌مه‌ن 45 ساڵان، ئاماژەی بەوەشکرد، لە كاتی فیلمی دیکۆمێنتاریی "یەک ساڵ"دا کە نووسەر و رۆژنامەنووسی ئۆکرانی دیمیتری کۆمارۆڤ لە ژوورێکی شەمەندەفەردا چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجامداوه و گوتیه‌تی، چیتر ناتوانێت ئەو شتانە بخوێنێتەوە کە لەسەر کیسە چایەکەدا نووسراوە.
زیلێنسکی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: له‌دوای هێرشه‌كانی رووسیادا ئه‌م كێشه‌یه‌م هه‌یه، هەرچەندە هەوڵبدەم، ناتوانم هیچ ببینم، بینینم لەدەستداوە، ئەوە کێشەیەکی جەستەییە.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، پێیوایە هۆكاری كه‌م بینینیهكهی ئەوەیە کە زۆر کاردەکات و زۆربەی ستافی ئۆفیسەکەیش رووناكییه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه یان هه‌ندێجار رووناكیان نییه، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بووه.
ده‌شڵێت: له ئێستادا بۆ خوێندنه‌وه چاویلكه به‌كار ده‌هێنێت و عەدەسە بەکارناهێنێت.