سوودانی لیژنه‌ی پشكنینی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان زیاد دەکات
K24 - هەولێر
گوته‌بێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگه‌یاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی راسپاردووه، بۆ زیادكردنی ژمارەی لیژنە پزیشکییەکان بۆ پشکنینی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
حه‌یده‌ر مه‌جید، گوته‌بێژی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی شوباتی 2023)، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راسپاردووه، بۆ زیادكردنی لیژنه پزیشكییه‌كان له به‌غدا و هه‌موو پارێزگاكان، بۆ پشكنینی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان.
ده‌شڵێت: له‌به‌ر زۆری داواكاری خاوه‌ن پێداویستیە تایبه‌ته‌كان، سوودانی داوای كردووه، لیژنه پزیشییه‌كان ماوه‌ی پشكنینه‌كان زیاد بكه‌ن، بۆ سێ رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، هه‌ر لیژنه‌یه‌كیش ده‌بێت توانای 100 تاوه‌كو 150 پشكنینی كه‌م ئه‌ندامانی هه‌بێت.
گوتیشی، "ئەو رێنماییانه له‌و وه‌ڵامی وەزیری کار هات، كه له هەشتەمین دانیشتنی ئاسایی کابینەی حکومەتدا له 21 شوباتی 2023 دا پێشکەشی کردبوو.