ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی ئه‌مه‌ریكی: ئۆكرانیا ده‌بێته عێراق و ئه‌فغانستانێكی دیكه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌مشێوه له ئۆكرانیا به‌رده‌وام بێت، دۆخه‌كه وه‌ك عێراق و ئه‌فغانستانی لێدێت.
ئیرێڵ كاتاگنۆس ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینكراوی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی، له میانی بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتارێك له گۆڤاری ئه‌لیكترۆنی American Thinker نووسیوویه‌تی: ئه‌گه‌ر به‌مشێوه بڕوات، ئۆكرانیا بۆ ئه‌وروپییه‌كان وه‌ك عێراق و ئه‌فغانستانی لێدێت.
ره‌خنه‌ش له‌وه ده‌گرێت، كاتێك ده‌گوترێت رووسیا له جه‌نگی ئۆكرانیا دۆڕاوه و ده‌ڵێت: "شه‌ڕه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه".
ئه‌وه‌شی باسكردووه، شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێ راستی، له‌لایه‌ن ئه‌وروپییه‌كانه‌وه، هاوشێوه‌ی زانیارییه‌كانی جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراقه.
هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا، ته‌نانه‌ت له‌نێوخۆی ئه‌و وڵاته، بووه‌ته جێی نیگه‌رانی، به‌تایبه‌ت له‌نێو كۆنگرێس، له‌مباره‌یه‌وه سیس مۆڵتۆن و مارگۆری تایلۆر گرین هه‌ردوو كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی، پێیانوایه، شه‌ڕی ئۆكرانیا شه‌ڕی به وه‌كاله‌ته، ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له دژی رووسیا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.