وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی ئۆكرانیای کرد

وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی ئۆكرانیای کرد
وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی ئۆكرانیای کرد

K24 - هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی کیێڤی کرد و لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە و بڕی 410 ملیۆن دۆلاریشی وه‌ك هاوكاری بۆ ئۆكرانیا هێناوه‌.

بۆ یەکەمین جار دوای زیاتر لە 30 ساڵ سەربەخۆیی ئۆکرانیا،  فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە له‌ كیێڤه‌وه‌ رایگەیاند، لەگەڵ ئۆکرانیا کاردەکەن، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانە ئابوورییەکان لەو ئەو وڵاتە کەمبکەنەوه‌.

راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانی ئۆکرانیا.

لەلایەن خۆشیەوە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سعودیەی بە گرنگ ناوبرد.