زیلێنسکی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئۆکرانیای لەسەر کار لابرد

سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی

K24 - هەولێر:

ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆرکانیا بە نووسراوێکی فەرمی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئۆکرانیای لەسەر کار لابرد.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا کە لەلایەن زیلێنسکیەوە واژووکراوە، ئیدوارد مۆسکالیڤ، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئۆکرانیا و سەرپەرشتیاری بەرەی جەنگ لە دۆنباس لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان بڵاونەکردووەتەوە.

ئیدوارد مۆسکالیڤ، مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و پاش تێپەڕبوونی چەند رۆژێک بەسەر لەشکرکێشییەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا وەک فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئۆکرانیا دەستنیشانکرا.