به‌ریتانیا ناوی دوایین سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی قه‌زافی له لیستی سزاكان ده‌رهێنا
K24 - هه‌ولێر
به‌ریتانیا ناوی دوایین سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیای سه‌رده‌می موعه‌مه‌ر قه‌زافی له لیستی سزاكان ده‌رهێنا، به‌مه‌ش لیبییه‌كان پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن.
فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكردنی سزا داراییه‌كان له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بەغدادی مه‌حموودی له لیستی سزاكانی به‌ریتانیا ده‌رهێنرا".
لە مانگی ئازاری ساڵی 2011 یەکێتی ئەوروپا مەحموودی خستە لیستی سزاکانەوە، بە بیانووی تۆمەتبارکردنی بە "سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، لە شۆڕشەکەدا" کە رژێمی قەزافی تێدا رووخا، دەسەڵاتدارانی ئەمنی لە تەرابلوس لە 20ی تەممووزی 2019 مەحموودی ئازاد کرد بە هۆکاری تەندروستی، کە حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سه‌پێندرابوو.
بەپێی پەیڕەوی جێبەجێکاری ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ژمارە 1 ی 272 / 2011، و هەروەها مه‌حموودی لە لیستی یەکێتی ئەوروپای 2021 لابرا.