له‌تیف ره‌شید: ده‌بێت سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر باشتركردنی ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان پێیانوایه كه جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دژی عێراق، به‌هۆی وه‌حشیگه‌رێتی دیكتاتۆری، پێویست بوو. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه جه‌نگه‌كه بۆ رزگاركردنی عێراق بوو له‌ده‌ست سته‌م و زۆرداری.
له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سیۆشێتدپرێس رایگه‌یاند، ئێستا ئاشتی و ئارامی باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه و ژیانیش له وڵات‌دا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا گه‌لی عێراق زۆر سه‌ختی و ئاسته‌نگیی تێپه‌ڕاند، بۆیه ده‌بێت سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر باشتركردنی ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان بێت.
سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌شڵێت: زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان پێیانوایه كه جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دژی عێراق، به‌هۆی وه‌حشیگه‌رێتی دیكتاتۆری، پێویست بوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان به كورد، سوننه، كریستیان و شیعه دژی رژێمی پێشووی عێراق و سه‌ددام حوسێن بوون.