له به‌غدا به خۆپیشاندان سیستمی سانت لیگۆ ره‌تكرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌سه‌دان كه‌س له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له‌دژی هه‌مواری سێیه‌می پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به سیستمی سانت لیگۆ و یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خۆپیشانده‌ران داوایانكرد سیستمی سانت لیگۆ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه كار به یاسای ساڵی 2019 بكرێت كه ده‌رگا بۆ هێزی نوێ و چالاك ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتن بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری سێیه‌می پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام پرۆژه‌یاساكه بووه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی و ناكۆكی سیاسی له‌ناو هێزه سیاسییه‌كان، بۆ رێگریكردن له هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكهش به سه‌دان كه‌س له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا دروست بوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش جارێكی دیكه بڕیاریدا دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌مواری پرۆژه‌یاساكه بۆ شه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخات.
خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن سیستمی سانت لیگۆ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یاسای ساڵی 2019، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی هێزه گه‌وره‌كان و رێگریكردنه له دروستبوونی هێزی نوێ و چالاك له‌وڵاتدا و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه جێبه‌جێكردنی سیستمی سانت لیگۆ ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناكۆكی و پشێوییه‌كان له‌وڵاتدا.