کەنەدا سزای بەرپرسانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات

ئاڵای ئێران
ئاڵای ئێران

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بڵاویکردەوە، 12 کەسایەتی ئێرانی خستووەتە لیستی گەمارۆکانیەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو 12 کەسە ئەندامانی سوپای پاسداران و هێزەکانی پۆلیسی ئێران و بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پشێوییەکانی ئەم دوایە خراوەنەتە لیستی سزاکاناوە.

لەنێو لیستەکەدا ئەم کەسایەتییانە هەن:

  • مورتەزا میر ئاغایی، فەرماندەی هێزە نیمچە سەربازییەکانی بەسیج لە شاری سنە.
  • ئیسماعیل زارعی کووشە، پارێزگاری سنە.
  • سەید سادق حوسێنی، جەنەراڵ و فەرماندەی فەیلەقی بەیتولموقەدەس سەر بە سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە.
  • رەحیم جەهانباخش، فەریقی هێزی ئینتیزامی پاریزگای ورمێ.

دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە نەخۆشخانە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان شارەکانی ئێران دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامییان هەیە.

لە ماوەی رابردووشدا بە پاساوی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، دەیان بەرپرسی باڵا و دامەزراوەی ئێران لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە خرانە لیستی سزاکان و گەمارۆیان بەسەردا سەپێندرا.