پەرلەمانتارێک داوای وەستاندنی "ئاژاوەی ئەمنی" لە پارێزگای دیالە دەکات
K24 - هەولێر
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوایەکی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و ئاژاوه ئه‌منییه‌ی له پارێزگای دیاله دا هه‌یه.
ره‌عد ئهلدههلهكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌ری پارێزگای دیاله، داوا كارییه‌كی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و ئاژاوه ئه‌منییه‌ی له پارێزگای دیاله دا هه‌یه، دواكارییهكهش دوای چه‌ند رۆژێك دێت له كوشتنی نۆ جووتیار له گوندی جهبهیلهی سه‌ر به قه‌زای خاڵس، هه‌روه‌ها تیرۆركردنی دكتۆرێكی نەخۆشییەکانی دڵ به‌ناوی، ئه‌حمه‌د ته‌ڵاڵ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له شاری به‌عقوبه.
لە نووسراوه فەرمییەکەدا کە ئاراستەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە هاتووە، "دوای ئەو پێشێلکاریانەی له پارێزگای دیالە، داواتان لێدەکەین رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردنی ئەم بێ یاساییە".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، "دەستێوەردانی خێرا و بەپەلە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیه‌ی ئەمنی و داوای دانیشتنی بەپەلە لە پارێزگای دیالە بۆ سەرکردە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکە بکات".
هەروەها داوای لە "نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد سەردانی پارێزگای دیالە بکات بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنیی و سیاسی ئه‌و پارێزگایه و دابینکردنی چارەسەری پێویست".
هەفتەی رابردوو، ئەلدەهلەکی بە شه‌رق و لئهوسەت-ی گوتبوو، رووداوی كوژرانی نۆ جووتیاره‌كه تیرۆریستی- میلیشیایە، چونکە هێزە ئەمنییەکان دەتوانن رووبەڕووی هەر کەسێک ببنەوە كه گرووپی تیرۆریستی بن، بەڵام دەترسن رووبەڕووی هەندێک میلیشیا ببنەوە کە لەلایەن هەندێک لایەنەوە پشتگیری دەکرێن.