نهێنی نێوان جاك شیراك و جۆرج بوش بۆ شه‌ڕی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هەولێر
باڵیۆزی پێشووی فه‌ره‌نسا گفتۆگه‌یه‌كی نێوان جاك شیراك-ی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا و جۆرج بۆش-ی سه‌رۆكی ئەوکاتەی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: فه‌ره‌نسییه‌كان هۆشدارییان به ئه‌مه‌ریكا داوه، له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراق، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان گوێیان پێنه‌داوه.
مۆریس گۆردۆ مۆنتانی باڵیۆزی پێشووی فەرەنسا، لە کتێبی "ئەوانی دیکە وەک ئێمە بیرناکەنەوە"، وردەکاری گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی جاک شیراک، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا و ئیدارەی جۆرج بوش سەرۆکی ئەمەریکا دەخاتەڕوو، كه "جاك شیراك ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ئاگادار كردووەته‌وه كه شه‌ڕی دووه‌می كه‌نداو له ساڵی 2003، ده‌بێته هۆی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته و ره‌نگه‌كانی عێراق، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشت گوێیان خست و سووربوون له‌سه‌ر شه‌ڕكردن".
مۆنتانی بەشی چوارەمی کتێبەکەی بۆ شەڕی عێراق تەرخان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، "لە سەرەتای ساڵی 2002ه‌وه ئەوە روون بووەتەوە کە جۆرج بوش ڕایگشتی بۆ شەڕ ئامادە دەکات، ئامانجیش لەناوبردنی رژێمی سەدام حوسێنە بە بیانووی ئەوەی کە گوایە چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی هه‌یه".
دەشڵێت، "شیراک پێشبینی دەکرد رووخانی سەدام لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هه‌موو پێكهاته‌كان، هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە ده‌بێت".
مۆنتانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە تشرینی دووەمی 2002 لە لوتکەی شیراک – بوش له پراگ ئامادە بووم، "هەردوو شاندەکە رووبەڕوو دانیشتبوون کەش وهەوای كۆبوونه‌وه‌كه گرژی پێوه دیاربوو، بوش نوقم ببوو له بڕوا به‌خۆبوونه‌كه‌یه‌وه، له‌كاتی قسه‌كردن سه‌یری شیراک-ی نەده‌کرد، وەڵامەکەی بەخێرایی دایه‌وه گوتی: شەڕەکە ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا دروست ده‌كات، و دواتر دەبێتە سەرچاوەی ئاژاوەگێڕی لە کە شەپۆلێکی تیرۆر سەرهەڵدەدات و کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە".
هەروەها لە کتێبەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ رووسیا دەکات و لە زاری شیراکەوە دەڵێت: رووسیا ئەو په‌ڕۆكه نییه کە پێلاوه‌كانمان پێ بسڕین، شیراک متمانەی به ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا هەبووە".