لیژنەی یاسایی له پەرلەمانی عێراق: یەکخستنی یاسای هەڵبژاردنەکان هۆکاری ناکۆکییەکانە

K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری ناكۆكییه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كخستنی هه‌ردوو پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رائید مالیكی ئه‌ندامی لیژنه‌كه ئاشكرای كرد، ناكۆكی سیاسی له‌باره‌ی یه‌كخستنی هه‌ردوو پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مان له ئارادایه و به‌هۆیه‌وه له‌ناو په‌رله‌مان رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی زۆر له لایه‌نه‌كان بووه‌ته‌وه.
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له روی ده‌ستوورییه‌وه هیچ رێگری و دژایه‌تییه‌ك بۆ یه‌كخستنی هه‌ردوو پڕۆژه یاساكه نییه، به‌و مه‌رجه‌ی بڕگه گشتی و تایبه‌تیه‌كانی ههڵبژاردنتایبهتمهندی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌به‌رچاو بگرێت