عێراق 154 خێزانی دیکەی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
"پێویسته ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه دووباره بخرێنه ژێر پرۆسه‌ی چاكسازییه‌وه"
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی عێراق دوای راوه‌ستانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، 154 خێزانی دیكه‌ی په‌نابه‌ر له كه‌مپی هۆلی سووریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و له كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا نیشته‌جێیان ده‌كات.
جه‌نه‌ڕاڵ مایكل ئیریك كۆرێلا، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، ئاماده‌یی نیشاندانی ئەو خێزانانە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی عێراقی لە کەمپی هۆل.
جەنەراڵ كۆرێلا دەشڵێت، "دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ رۆڵی بنیاتنەر و بوێرانەیان لە دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه‌دا".
گوتیشی: هاوكات چاكسازی و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه به كۆمه‌ڵگه گرنگه، چونكه كه‌مپی هۆل ساڵانێكه خزمه‌ت به تیرۆریستانی داعش ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه دووباره بخرێنه ژێر پرۆسه‌ی چاكسازییه‌وه.