سەرۆکی مەکسیک وێنەی رۆحیانەتێک بڵاودەکاتەوە و تویتەر بەدرۆی دەخاتەوە
K24 - هەولێر:
ئەندرێس مانوێل، سەرۆکی مەکسیک لە تویتێکدا دوو وێنە بڵاودەکاتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە یەکێک لە وێنەکاندا رۆحیانەتێک دەرکەوتووە.
ئەندرێس مانوێل لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، ئەم دوو وێنەیەی بڵاومکردوونەتەوە، یەکێکیان کە لەلایەن ئەندازیارێکەوە سێ رۆژ لەمەوبەر گیراوە، ئالوکس دەردەکەوێت، لەوی دیکەشدا پەیکەرێکی سەردەمی پێش ئیسپانی دەرکەوتووە.
ئالوکس، رۆحیانەت یان بوونەوەرێکی ئەفسانەییە کە بە گشتی نابینرێن بەڵام توانای ئەوەیان هەیە فۆڕمی فیزیکی وەربگرن.
هەر لەژێر تویتەکەی سەرۆکی مەکسیکدا، خزمەتگوزاری Birdwatchـی تویتەر بانگەشەکەی ئەندرێس مانوێلی بەدرۆ خستووەتەوە و نووسیویەتی: یەکەم وێنە بەم دواییە نەگیراوە و مێژووەکەی بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
خزمەتگوزاری Birdwatch، پرۆگرامێکی تویتەرە کە لەسەر چەند بنەمایەک رێگە بە بەکارهێنەران دەدات تێبینی خۆیان لەسەر ئەو تویتانە بدەن کە پێیان وایە، چەواشەکاری یان زانیاری ناڕاستیان تێدایە.
Les comparto dos fotos de nuestra supervisión a las obras del Tren Maya: una, tomada por un ingeniero hace tres días, al parecer de un aluxe; otra, de Diego Prieto de una espléndida escultura prehispánica en Ek Balam. Todo es místico. pic.twitter.com/Tr5OP2EqmU
— Andrés Manuel (@lopezobrador_) February 25, 2023