دهستپاكی عێراق داوای هاوكاری له نهتهوهیهكگرتوهكان دهكات
K24 - هەولێر
سەرۆکی دهستهی دەستپاکی، لەگەڵ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبووهوه و جەختی لە گرنگی کارکردن بۆ وەرگرتنەوەی پارە و چارەسەرکردنی هەڵاوسانی سندووقەکان كردهوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، حەیدەر حەنون، سهرۆكی دهستهی دهستپاكی جەختی كردووهتهوه، لە گرنگی کارکردن لەسەر دۆسیهی وەرگرتنەوەی پارە و گهڕاندنهوهی سزادراوان له دهرهوهی وڵات، ههروهها رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسانی دراو و پهیداكردنی به نایاساییی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "حهنون، لە دیدارەکەدا لەگەڵ غولام محەممەد ئیسحاق زای، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و عەلی ئەلباریر، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان" و غەمەر هانی دیب، جێگری نوێنەری نیشتەجێ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)، گوتی: لێکۆڵەرانی دهستهی دهستپاكی پێویستیان بە پاڵپشتی ئەخلاقی هەیە، توانای بەدەستهێنانی لێهاتوویی و زیادکردنی ئەزموون لە بواری رێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها پێویستیان بە پشتیوانی تەکنیکی هەیە، بە دابینکردنی ئامراز و ئامێری مۆدێرن کە پشتگیریان بکات لە لێکۆڵینەوەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، نوێنەری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق رایگەیاندووە: "کارکردن لە ئارادایە بۆ پێکهێنانی تیمێک لە هەردوولا بۆ لێکۆڵینەوە"، پاشان بیانکەنە پلان و بەرنامەی کار بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ جێبەجێکردن، دەربڕینی ئامادەیی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری ئەخلاقی، راهێنان، بەدەستهێنانی کارامەیی، و دابینکردنی شارەزایی بۆ ستافی دهستهی دهستپاكی.
دهشڵێت: ئەمە ئاماژەیە بۆ باشترکردنی پێگەی عێراق لە راپۆرتەکانی شەفافیەتی نێودەوڵەتیدا، ههروهها نیشاندەری گەندەڵیی رێگریکردن لە بهدهستهێنانی نایاسایی.