ئێران دوو دیپلۆماتکاری ئهڵمانی دهركرد
K24 - هەولێر:
ئهمڕۆ چوارشهممه ناسر كهنعانی، گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران رایگەیاند، تاران دوو دیپلۆماتکاری ئهڵمانی "نهویستراوی" له خاكی خۆی دهركرد.
له بهیاننامەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە: دوو دیپلۆماتکاری ئەڵمانی بەهۆی دەستوەردانی نابەرپرسانەی وڵاتەکەیان لە کاروباری ناوخۆ و دادوەری ئێران دەرکران.
دەرکردنی ئەو دوو دیپلۆماتکارە ئەڵمانییە لە تاران، لە وەڵامی دەرکردنی دوو دیپلۆماتکاره ئێرانیه بوو کە بەرلین لە 22ی شوبات بڕیاری دەرکردنی دابوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی لە لایەن ئەڵمانیاوە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە لە ماوەی رابردوودا دەسەڵاتی دادوەری ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاووڵاتییەکی ئێرانی - ئەڵمانیدا سەپاندبوو.
ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەرلینیش لەسەر هەمان بابەت بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری ئێرانی کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاگادارکرایەوە کە پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی هاووڵاتییەکی ئەڵمانی قبوڵ ناکەین".