بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌نده‌نوسیای هه‌ژاند

K24 - هەولێر

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/3/2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر،  باشووری سومه‌ترا لە ئەندەنوسیا هەژاندووە.

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌قوڵایی 47 كیلۆمه‌تر، له‌ژێر زه‌وی روویداوه‌.

ئەمە سێیەمین بوومەلەرزەیە لەم دواییەدا لەو وڵاتە روودەدات، پێشتریش لە رۆژی 23ی شوبات، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە بە پێوەری رێختەر، لە دەریای پارێزگای مالوکوی باکوور لە رۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا روویدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتەوە. هەروەها لە بەرەبەیانی 27ی  شوبات، ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا رایگەیاند، کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی سو لاویسی لە ئەندەنوسیا روویداوە.