عێراق پارچه شوێنه‌وارێكی گرنگ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 - هەولێر
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، عێراق پارچه شوێنه‌وارێكی گرنگ له سویسراوه ده‌گه‌رێنێته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكدا به ئاژانسی هەواڵی عێراقیه‌ی گوت، "عێراق كۆمه‌ڵێك پارچه شوێنه‌وار له سویسرا وه‌رده‌گرێته‌وه."
گوتیشی، یه‌كێك له پارچه شوێنه‌وارییه‌كان، شمشێرێكی بڕۆنزیه و سه‌ری وه‌كو رمحه، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1000 هه‌زار ساڵ پێش زایینی، هه‌روه‌ها 20 پارچه شوێنه‌واری دیكه‌ی كۆن كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌شڵێت: عێراق ساڵی رابردوو 6 پارچه‌ی شوێنه‌واری له سویسراوه گەڕێندرانەوە، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماتیه‌كانی عێراقه بۆ گه‌ڕادنه‌وه‌ی پارچه شوێنه‌واره بردراوه‌كانه.