وه‌زاره‌تی دارایی: دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ رۆژانی پشووش به‌رده‌وام ده‌بێت

پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ رۆژانی پشووش دابه‌شده‌كرێت
پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ رۆژانی پشووش دابه‌شده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، وەزیری دارایی بڕیاریدا بانکەکان لە رۆژانی پشوو بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران، کراوەبن.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 2ـی ئادار / مارسی 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بە بڕیاری ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لە رۆژانی پشوودا بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کراوەدەبن.

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، چەند رۆژێکە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکانی هەرێم دەستیپێکردووە و وەزارەتی دارایی و ئابووریش بانکەکانی راسپاردووە هەموو کارئاسانییەک بۆ دابەشکردنی ئەو پارەیە بکەن، کە بڕەکەی ، 139 ملیار و 687 ملیۆن دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییەکانی 2015ـی گەنمی جوتیاران، بەمشێوەیە بەسەر جوتیاران پارێزگاکان دابەشدەکرێت:

هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینار، لە سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن و 404 هەزار دینار، لە دهۆکیش 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینار.