ئەردۆغان: زیاتر لە 400 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە دروست دەکەین
K24 - هەولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە 400 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە دروست دەکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکیدا لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، سندوقی ئاوەدانکردنەوەی دوای کارەسات دروست دەکەن و بەپارەی ئەو سندوقە ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە بنیاد دەنێن.
ئەردۆغان کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کۆتایی راگەیاند و گوتی "قۆناغی لابردنی داروپەردوو و بیناسازی بەرەوپێشچووە".
بەرە بەیانی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیا، باکووری کوردستان، سووریا، رۆژئاوای کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی 50 هەزار گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 هەزار کەس برینداربوون، بوومەلەرزەکە جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی بەرجاوی ئابووری بە ناوچەکە گەیاند و ملیۆنان کەسی بێ لانە و ماڵ کرد.