یونیسێف: سێ ملیۆن و 700 هەزار منداڵ لە سووریا لەژێر هەڕەشەدان
"پێویستە بە بڕی 172 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار هاوکاری خێرا بنێردرێتە سووریا"
K24 - هەولێر:
یونیسێف ئاشکرایکرد، سێ ملیۆن و 700 هەزار منداڵ لە ناوچە زیانپێگەیشتووەکانی سووریا لەژێر هەڕەشەدان.
رێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەو ناوچانەی سووریا کە بەهۆی بومەلهزرەوە زیانیان پێگەیشتووە، سێ ملیۆن و 700 هەزار منداڵ لە ژێر هەڕەشەدان و لە زیانلیکەووتان لە خزمەت گوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش بوونە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشدا، زیانلێکەوتووانی راستەوخۆی زنجیرە بوومەلەرزەکەی سووریا، پێنج ملیۆن و 400 هەزار کەس دەبن، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 600 هەزاریان منداڵن.
ئاشکراشی دەکات، پێویستە بە بڕی 172 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار هاوکاری خێرا بنێردرێتە سووریا.