وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه‌كانی رووسیا قبوڵكراو نیین

K24 - هەولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م، ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و به "قبوڵنه‌كراو" وه‌سفیان كرد.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئادار / مارسی 2023)، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیایان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كرد و هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند، رووبه‌رووی هه‌ر چالاكییه‌كی سه‌ربازی تاكلایه‌نانه ده‌بنه‌وه، كه گرژی له ده‌ریای چینی باشوور زیادبكات.
وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م له هیندستان، ئوسترالیا، ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكا پێكدێن.
