شۆڵتس و بایدن له‌باره‌ی یه‌كده‌نگیان دژی رووسیا و چین كۆده‌بنه‌وه

K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ ئۆلاڤ شۆڵتس و جۆ بایدن له كۆشكی سپی له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و یه‌كده‌نگی به‌رلین و واشنتن دژی مۆسكۆ و په‌كیین گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ـی ئادار / مارسی 2023، ئۆلاڤ شۆڵتس راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له واشتن له‌باره‌ی دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كۆده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی راشیگه‌یاند، بایدن و شۆڵتس كۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسیان نابێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شتیڤن هیبشترایت راوێژكاری شۆڵتس، سه‌ردانه‌كه كورته و بۆ كاری گرنگه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی شۆڵتس هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو، كاریگه‌رییه‌كانی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی له شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیا ده‌رده‌كه‌وێت.