جۆزێپ بۆرێڵ: دەرکردنی رووسیا لە G20 کارێکی ژیرانە نییە

سه‌رۆكی كۆمیسیارانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، جۆزێب بۆرێل
سه‌رۆكی كۆمیسیارانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، جۆزێب بۆرێل

K24 - هەولێر:

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، دەرکردنی رووسیا لە G20 کارێکی گونجاو ژیرانە نییە.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە لوتکەی 20-G لە هیندستان، جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا راشیگەیاند، دەرکردنی رووسیا لە 20-G لەگەڵ بنەماکانی هەبوونی پەیوەندی فرەلایەن یەکناگرێتەوە.

جۆزێپ بۆرێل ئاماژەی بەوەدا، لوتکەی ئەمجارەی 20-G جیاوازترە چونکە وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئەمەریکا یەکتریان بینیوە و گفتوگۆیەکی بچوکیان ئەنجامدا.