داعش 35 ویلایه‌تی وه‌همی هه‌یه
داعش به دروستكردنی ویلایه‌ته‌كانی وه‌همی هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆراڵی چه‌كداره‌كانی ده‌دات
K24- هه‌ولێر
پاش تیپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش، پاش پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، یه‌كه‌م هێرشی دژی داعش له 19 ئه‌یلولی 2014 ئه‌نجامدرا، كه ئێستا له ره‌وشێكی سه‌خت دایه و به توندتربوونی شه‌ڕه‌كه زۆرێك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات یه‌ك له دوای یه‌ك له عیراق و سوریا له‌ده‌ست ده‌دات.
رێكخراوی داعش له وه‌ڵامدا ده‌ست به دروستكردنی هه‌یكه‌لی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی كرد كه له 35 ویلایه‌ت له ژماره‌یه‌ك وڵات پێكهاتووه كه 19یان له سوریا و عێراقن و 16 دیكه‌ش له وڵاتانی دیكه‌ن.
ویلایه‌ته‌كانی داعش له عێراق و سوریا بریتین له: "به‌غدا، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین، فه‌لوجه، دیاله، باكووری به‌غدا، باشوور، نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك، دیجله، جه‌زیره، به‌ره‌كه، الخیر، ره‌قه، دیمه‌شق، حه‌له‌ب و حمس، حه‌ما و فوران".
داعش هه‌روه‌ها له دیمه‌شق، حیجاز، سینا، لیبیا، جه‌زائیر، رۆژئاوای ئه‌فریقا، خوراسان، قه‌وقاز و یه‌مه‌ن ویلایه‌تی بۆ خۆی دروستكردووه.
پسپۆرێكی گرووپه‌كانی توندره‌و له سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه له له‌نده‌ن رایگه‌یاند رێكخراوی داعش خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رایگه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ندێ ناوچه‌ی تر به به‌شێك له خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ده‌زانێت كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا بوونی نییه، وه‌ك حه‌له‌ب كه له‌نیوان ئۆپۆزسیۆن و رژیم دابه‌شكراوه.
"د. هاني السباعي" به " الشرق الأوسط" رایگه‌یاند داعش كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دیمه‌شق و كه‌ركوك نییه و هه‌ندێ له ناوچه‌كانی تر وه‌ك فه‌لوجه كه ده‌ستی داوه، به به‌شێك له خه‌لافه‌تی به‌غدادی ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها باس له زیانه‌كانی داعش له عێراق و سوریا و جیابوونه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س ده‌كات كه ویلایه‌تی وه‌همی هه‌یه و له كۆتایی ژیانی نزیك ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵیش به‌رده‌وام بێت، شه‌ری ته‌واوی جیهان ده‌كات، چه‌ندین سوپا له‌سه‌ر زه‌وی به پشتگیری هه‌وایی دژی داعش ده‌جه‌نگن، كه شتێكی وه‌ها له شه‌ری دژی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌م شێوازه نه‌بوو.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا باس له نیوه‌بوونی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌كات كه 40 له سه‌ركرده عێراقییه‌كانی له حزبی به‌عس كوژراون.
هه‌ربۆیه داعش هانای بۆ شێوازی هۆلیۆدی وه‌ك راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت ده‌بات، كه له‌سه‌ر زه‌وی تووشی چه‌ندین گرفت بووه و ته‌نیا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆراڵی چه‌كداره‌كانی ئه‌م كارانه ده‌كات، له كاتێكدا كه به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی شورای داعش، كه كه‌س نایاناسیت، له ژێر زه‌وی ڕا ده‌كه‌ن و كه‌سێكی ناسراویان تێیدا نییه.
پسپۆری گرووپه توندره‌وه‌كانی باسی له‌وه‌ش كرد كه كۆنه‌پارێزان له له‌نده‌ن پرسیار ده‌كه‌ن داعش نزیكی سنووری ئێرانه، تهقهیهكیان له ئێران یان ئیسرائیل نه‌كردووه، به‌ڵام به هێرشه تیرۆریستییه‌كانیان سعودیه، توركیا و به‌نگلادیش و وڵاتانی تری ئیسلامی خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن.