لە ئەمریکا دوو کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی تەکنەلۆجیای فڕۆکەوانیی بە رووسیا دەستگیرکران

K24 - ههولێر:
لە ویلایەتی کانساسی ئەمریکا، دوو کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی تەکنەلۆجیای فڕۆکەوانیی بە رووسیا دەستگیرکران.
وەزارەتی دادی ئەمریکا بڵاویکردووهتهوه، بە تۆمەتی "پیلانگێڕی، هەناردەکردنی کاڵاکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت بەبێ مۆڵەت، نەناردنی زانیاری ئەلیکترۆنی لەبارەی هەناردەکردن و یاریکردن بەو بەڵگەنامانە و کاری قاچاخچێتی" دوو هاووڵاتیی دەستگیرکردووە.
وەزارەتەکە ئەو دوو هاووڵاتییەی بە دەستەبەرکردنی پێداویستی و کەلوپەلی فڕۆکەوانیی بۆ کۆمپانیاکانی رووسیا و دابینکردنی خزمەتگوزاری نۆژەنکردنەوە، تۆمەتبار کردووە.
ئاماژە بهوهشدراوه، لەوانەیە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هەناردەکردنی کاڵا بەبێ مۆڵەت سزای 20 ساڵ، کاری قاچاخچێتی سزای 10 ساڵ و پێدانی زانیاری هەڵە سزای پێنج ساڵ بەندکردنیان بەسەردا بسەپێندرێت.