مه‌سرور بارزانی: پرۆگرامی گشتگیری داراییمان چەندین سوودی دەبێت

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، "پرۆگرامی گشتگیری داراییمان چەندین سوودی دەبێت".  

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی، "پرۆگرامی گشتگیری داراییمان چەندین سوودی دەبێت".

له‌ تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌: پرۆگرامی گشتگیری داراییمان چه‌ندین سوودی ده‌بێت، له‌وانه‌؛ زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی ڕوو لە هەژماری بانکیی تاکەکەسی دەکەن، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی بۆ کۆمپانیاکان، پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەردەستخستنی ئامێری خوێندنەوەی کارتی بانکی.

 

Fly Erbil Advertisment