رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: به‌غدا خراپترین شاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له جووڵه‌ی هاتووچۆ
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی له‌باره‌ی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی به‌غدا به‌دواداچوونێكی كردووه و رایگه‌یاندووه، خراپترین شاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له جووڵه‌ی هاتووچۆ و زۆری ئۆتۆمبێل و جه‌نجاڵی هاتووچۆ پایته‌ختی عێراقی خنكاندووه.
رۆژنامه‌ی ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانی له به‌راوردێكدا له‌نێوان سه‌ده‌ی رابردووی عێراق و دۆخی ئێستایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌رده‌مانێك ئه‌و وڵاته خاوه‌ن مۆدێرنترین سیستمی گواستنەوە بوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو یەکەم وڵات بوو لە ناوچه‌كه پاسی دوو نهۆمی بەکارهێنا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گواستنه‌وه له ناوچه‌ی مه‌نسووری رۆژئاوای به‌غدا بۆ كه‌ڕاده‌ى رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره ته‌نیا پێویستی به چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م بوو، شه‌مه‌نده‌فه‌ره خێراكان له كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداو له به‌سڕه به‌ڕێده‌كه‌وتن و به شاری به‌غدادا تێده‌په‌ڕین و ده‌گه‌یشتنه شاری ئیستانبوڵی توركیا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه له‌كاتێكدایه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دوایین گوتاریدا دانی به گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی كێشه‌ی هاتووچۆ و جه‌نجاڵی شاری به‌غدا داناوه و به‌ڵێنێكیشی بۆ چاره‌سه‌ركردندا.
سوودانی گوتی، "ئێمه سه‌رقاڵی خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌رین بۆ كێشه‌ی هاتووچۆی روژانه‌ی هاووڵاتییان، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پێویستیی به چه‌ند كاتژمێرێكه تا ده‌گاته شوێنی كاركردنی، هه‌رچه‌ند پایته‌ختانی هه‌موو وڵاتان به‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕیون، به‌ڵام هه‌وڵی به‌رده‌وامیشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاتووچۆداوه، په‌نا به‌خوا ساڵی 2023 ساڵی پرۆژه‌كان ده‌بێت و بۆ ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی هاتووچۆ له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێن، كه خۆی له دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرد و رێگاوباندا ده‌بیننه‌وه".
ئیكۆنۆمیست باس له هۆكاره‌كانیش ده‌كات و نووسیویه‌تی، سەرەڕای ئەوەی ئێستا داهاتی ساڵانەی نەوتی عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە، به‌ڵام تۆڕی رێگاوبانەکانی بەغدا لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و شەڕ و گەمارۆی ئابووری و گەندەڵی و پشتگوێخستن هەمووی بوونەتە هۆی لەناوچوونی سیستەمی گواستنەوە.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه‌ش له هۆكاره‌كان، زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی به‌غدای پایته‌خته كه ئه‌و شاره به‌راورد به ساڵانی هه‌شتاكان بۆ سێ ئه‌وه‌نده زیادیكردووه، شهنهبایهكی دیكه‌ی خستووه‌ته سه‌ر خه‌رمانه‌ی كێشه‌كانی به‌غدا و توكتوكیش شوێنی پاسه دوو نهۆمییهكانی به‌ر له په‌نجا ساڵیان گرتووه‌ته‌وه.